نەخۆشنامە؛ باشترە ژەمی بەیانیی جەژن، ژەمێکی پارشێوانە بێت

29-03-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

نەخۆشنامەی ئەمجارە تایبەتە بە باسکردنی رێکخستنی ژەمەکانی دوای تەواوبوونی مانگی رەمەزان و پسپۆڕێک پێشنیازدەکات، دوای رەمەزانیش تاک خۆی رابهێنێت، تەنیا دوو ژەم بخوات.
 
د. شێروان خۆشناو لە باسی رۆژووی شەشەڵاندا گوتی، ''باشترە دابەشبکرێت بەسەر مانگی دوای رەمەزان و رێک دوای جەژن بەسەر یەکەوە نەبێت، بۆ ئەوەی وەکو راهێنانەوەیەک بێت بۆ کۆئەندامی هەرس دوای رۆژووگرتنی مانگی رەمەزان''.
 
ئەو پسپۆڕە ئاماژە بە خواردنی دوو ژەمی دەکات و دەڵێت: تاک خۆی رابهێنێت لە خواردنی دوو ژەم لەبری سێ ژەم، بۆ ئەمەش دەبێت تاوەکو برسیت نەبێت، هیچ نەخۆیت.
 
ئاو باشترین شلەمەنییە لە رۆژانی جەژن بخورێتەوە بەراورد بەوەی شەربەت و خواردنەوە گازی و وزەبەخشەکان بخورێنەوە. {هەرچەندە ماستاویش پێشنیازدەکات}. ئاماژەش بە زەڵاتە دەدات کە گرنگە بخورێت، چونکە هۆکارێکە بۆ کەمخۆری.
 
د. شێروان خۆشناو، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس و جگەر دەڵێت: مەرج نییە هەموو سکچوون و رشانەوەیەک پێویستی بە وەرگرتنی دەرمان بێت بەتایبەت دەرمانی دژەبەکتریاکان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.