رووداو-تەندروستی
د.سۆما مەسعود پسپۆڕی کیمیای ئەندامی دەڵێت: پیفاس بە مرۆڤە دەلکێت و توشی نەخۆشی شێرپەنجەی جگەر، تێکچونی هۆڕمۆنەکان و لاوازبوونی سیستەمی بەرگری لەشیدەکات.
د. سۆما مەسعود گوتی مادەی پیفاس تایبەتمەندی دژەئاوی هەیە بۆیە لەناو قاپ و کەوچکە سەفەریەکان، پاکەتی خواردنە خێراکاندا هەیە،لە شامپۆی ئۆتۆمبێل و فەڕش شوشتندا هەیە چونکە ماوەیەکی زۆر پیسی ناگرێتەخۆی.
پسپۆڕەکەی کیمیای ئەندامی ئاماژەی بەوەکرد کە خانمان دەتوانن سرکە، سۆدە و ئاوی لیمۆ بۆ پاکردنەوەی ماڵ بەکاربهێنن.
دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، ئەو کاڵایەنەی مادەی پیفاسیان تێدایە و رۆژانە بەکاردەهێندرێن، مەترسی تووشبوون بە شێرپەنجە زیاد دەکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ