زانکۆی شاندۆنگ لە چین: شەکری دەستکرد مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ زیاددەکات

27-02-2025
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی شاندۆنگ لە چین ئاشکرای دەکات، شەکرە دەستکردەکان هۆکارێکی زیادبوونی ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵن. 
 
توێژینەوەکە دەریدەخات، یەکێک لەو شەکرە دەستکردانەی زۆرترین بەکارهێنانی هەیە بریتییە لە ئەسپارتام، 200 هێندەی شەکر شیرینترە، کاریگەری لەسەر سیستمی هەرس دەبێت و هۆکارێکی زیادبوونی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرەی جۆری دووەم و نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکانە.
 
د. کریستۆفەر یی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''ئەم توێژینەوەیە بەڵگەی زۆر بەهێز دەخاتەڕوو کە بەکارهێنانی ئەسپارتام سەلامەت نییە و رێژەی بەرزتری نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان لەنێو ئەو کەسانەدا بەدیدەکرێت کە شەکری دەستکرد دەخۆن''.
 
بە گوێرەی دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا FDA، شەش شەکری دەستکرد 'ئەسپارتام، ساکارین، ئەسیسولفام پۆتاسیۆم، سوکرالۆز، نیۆتام و ئەدڤانتام' پەسەندکراون بۆ بەکارهێنان و جگە لەوەی لە خواردن و خواردنەوە شیرینەکاندا بەکاردەهێنرێن، لە زۆرێک لە بەرهەمە تامدارەکانیشدا دەبینرێن، وەک ژەمە ئامادەکراوەکان و کەچاپ و سۆس و نان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.