رووداو - تەندروستی
ناوەندی پزیشکی و تەندروستیی مایۆکلینیک هۆشداری دەداتە پیاوان لە هۆکارەکانی شکانی چووک و دەڵێت، یەکێک لە هۆکارەکان تەقاندنیەتی.
مایۆکلینیک رایدەگەیێنێت، چووک ئەندامێکی هەستیار و ناسکە و هۆکارگەلێک هەن بۆ شکانی، توێژینەوەیەکی ئەمریکیش دەریدەخات، زۆربەی حاڵەتەکانی شكانی چووک لەکاتی سێکس روودەدەن، ئەمەش چ خۆبەخۆ بێت، یان لەکاتی سێكس لەگەڵ کەسی بەرامبەردابێت.
بەپێی مایۆکلینیک ئەمانەی خوارەوە هۆکارە باوەکانی شکانی چووکن؛
- کەوتنە سەر چووکی رەپبوو لەکاتی خەوتن
- بەربوونەوە بەسەر چووکی رەپبوو
- بەرکەوتن بە حەوزی ئافرەت لەکاتی سێکس
- دەستلێدان و زۆرنووشتاندنەوەی چووک لەکاتی رەپبوون لەلایەن خوودی کەسەکە
- تەقاندنی چووک
نیشانەکانی شکانی چووک دەشێت ئەمانە بن؛
- ئازاری بەردەوامی چووک
- دەنگی تەقین و شکان لە چووکەوە
- زوو خاوبوونەوەی لەکاتی رەپبوون
- ئاوسان و سووربوونەوەی چووک
- گۆڕینی رەنگی چووک بەهۆی خوێنبەربوون
لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس دا باسی تەقاندنی چووک دەکرێت؛
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ