سەندیکای بایۆلۆژیی کوردستان بۆ رووداو: بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستی لەسەر تاقیگەکان خراوەتە واری جێبەجێکردن

27-01-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

سەرچاوەیەک لە سەندیکای بایۆلۆژیی کوردستان تایبەت بە رووداو رایدەگەیێنێت، ''بڕیارە نوێیەکەی وەزارەتی تەندروستی بۆ پێدانی خزمەتگوزاریی تاقیگەکان بە کەرتی تایبەت لە چەند نەخۆشخانەیەکی سەرەکیی هەولێر خراوەتە واری جێبەجێکردن''.
 
رۆژی یەکشەممە 27-1-2025 سەرچاوەیەکی باڵا لە سەندیکای بایۆلۆژیی کوردستان بە رووداوی گوت، بڕیارەکەی وەزارەتی تەندروستی لەبارەی تاقیگەکان لە نەخۆشخانەی راپەڕینی فێرکاریی منداڵان و نەخۆشخانەی ئافرەتان و لەدایکبوونی فێرکاری لە هەولێر خراوەتە واری جێبەجێکردن.
 
جگە لەمەش تەندروستیی هەڵەبجە رایگەیاند، بە فەرمی رێگە نادەن تاقیگە حکومییەکان بدرێن بە کەرتی تایبەت و لە پارێزگاکە ئەو بڕیارە رەتکراوەتەوە.
 
هاوکات ئیسماعیل حەمەئاغا، لێپرسراوی تاقیگەی ناوەندیی رانیە بە رووداوی گوتووە، ئەو بڕیارە لە دەڤەری راپەڕین کاری پێناکرێت، ''چونکە خەریکە ژمارەی پشکنینەکانی تاقیگە گران دەکرێن و ئەمەش لە قازانجی کۆمپانیایەکی تایبەتە''.
 
بڕیارێکی نوێی وەزارەتی تەندروستی هەڵڵایەکی زۆری لەنێو پسپۆڕان و بەرپرسانی کەرتی تەندروستی دروستکرد کە خزمەتگوزاریی تاقیگە حکومییەکان دەدرێن بە کەرتی تایبەت، بەڵام پاش زیاتر لە دوو مانگ لە ناڕەزایەتییەکان نوێترین قسەی وەزیری تەندروستی ئەمە بووە؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.