ئەمڕۆ لە هەولێر کۆنفڕانسی "بەر لە لووتکەی تەندروستی کوردستان" دەستپێدەکات
رووداو- هەولێر
ئەمڕۆ لە هەولێر کۆنفڕانسی "بەر لە لووتکەی تەندروستی کوردستان" دەستپێدەکات، لە لووتکەکەدا باس لە ستراتیژی و پلانی ڤاکسینی کۆرۆنا دەکرێت.
لووتکەی تەندروستی کوردستان ساڵانە لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت و باس لە گرنگترین مژارە تەندروستییەکان، پێشنیازەکان بۆ باشترکردنی سیستەمی تەندروستی و بەرەوپێشبردنی کەرتی تەندروستی گشتی و تایبەت دەکات.
لووتکەی تەندروستی کوردستان لەماوەی دوو رۆژدا بە ئامادەبوونی چەندین پزیشك، پسپۆڕ و کەسانەی ئەکادیمی نێوخۆیی و نێودەوڵەتی بەڕیوەدەچێت، بەرپرسانی تەندروستی و سەرۆک و ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان ئامادەی لووتکەکە دەبن.
ساڵانە لە لووتکەی تەندروستی کوردستان چەندین پانێڵ و سیمیناری زانستی بەڕێوەدەچن.