پسپۆڕێکی ژینگە: سەوزایی زیادبکەن، بۆ ئەوەی هەوا پاک ببێتەوە

26-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. فاتن خالید، پسپۆڕی ژینگە - دیمەنێکی هەوای پیسبوونی شارێکی کوردستان.
د. فاتن خالید، پسپۆڕی ژینگە - دیمەنێکی هەوای پیسبوونی شارێکی کوردستان.
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی ژینگە و گۆڕانەکانی کەشوهەوا رایدەگەیێنێت، 75٪ـی پیسبوونی هەوای شارەکان بۆ سووتانی پاشماوەی زیانبەخشی ئۆتۆمبێلەکان دەگەڕێتەوە کە کاریگەریی راستەوخۆ و ناڕاستەوخۆی لەسەر تەندروستی و ژینگە هەیە.
 
ئەمڕۆ پێنجشەممە 26-12-2024 د. فاتن خالید، پسپۆڕی ژینگە بەشداریی نووڕۆژی کرد و رایگەیاند، زۆرینەی هۆکاری پیسبوونەکانی کەشوهەوا مرۆیین و دەکرێت کەمبکرێنەوە و کۆنتڕۆڵبکرێن.
 
د. فاتن خالید دەڵێت: ''گازە ژەهراوییەکان لەئەنجامی سووتاندنی سووتەمەنیی خراپ و کارکردنی کارگەکان بە شێوەیەکی نادروست بەرهەمدێن''.
 
ئەوەش باسدەکات کە پێویستە وزەی خاوێن بەکاربێت وەکو وزەی خۆر بۆ بەرهەمهێنانی کارەبا و کارپێکردنی ئامێرەکان، تەنانەت دەشڵێت: ئێستا سەوزکردنی ژینگە پێویستە بۆ رووبەڕووبوونەوەی پیسبوونەکانی هەوا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.