ئامارەکانی نەخۆشخانەی ئازادی لە دهۆک: لە شەش ساڵی رابردوودا ئالوودەبووانی کحول 125٪ زیادبوون

26-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

بەدواداچوونێکی رووداو ئاشکرای دەکات، چارەسەرکردنی ئالوودەبووانی مادە هۆشبەرەکان لە دهۆک کەمبووەتەوە، بەڵام ژمارەی چارەسەربووانی ئالوودەبوون بە کحول زیادیکردووە.
 
لەمساڵدا تەنیا لە بەشی دەروونی لە نەخۆشخانەی فێرکاریی ئازادی لە دهۆک 41 ئالوودەبووی مادە هۆشبەرەکان و 18 ئالوودەبووی کحول چارەسەرکراون.
 
بەگوێرەی ئەو ئامارانەی دەست دێسکی تەندروستیی رووداو کەوتوون، لە نەخۆشخانەکە بەراورد بە ساڵی 2018، ئەمساڵ رێژەی ئالوودەبووان بە مادە هۆشبەرەکان 64٪ کەمی کردووە، بەجۆرێک لە ساڵی 2018، 117 ئالودەبوو تۆمارکراون و چارەسەریان بۆ کراوە، بەڵام ئەمساڵ ئەو ژمارەیە بووە بە 41 ئالوودەبوو.
 
لەبارەی ئالوودەبووانی کحول، ئەمساڵ بەراورد بە ساڵی 2018، رێژەکە 125٪ زیادبووە، بەجۆرێک لە ساڵی 2018، هەشت ئالوودەبووی کحول چارەسەرکراون، بەڵام ئەمساڵ بووە بە 18 ئالوودەبوو.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.