تاوەکو ساڵی 2030 قەڵەوی نزیکەی %60ی ئەمریکییەکان دەگرێتەوە

26-12-2019
رۆژین مەهدی
رۆژین مەهدی
نیشانەکردن قەڵەوی
A+ A-

رووداو- هەولێر

توێژینەوەیەکی زانکۆی هارڤارد دەریخستووە قەڵەوبوون لە ئەمریکا لە زیادبووندایە و پێشبینی دەکرێت تاوەکو ساڵی 2030 نیوەی ئەمریکییەکان قەڵەوبن.


ئێستا لە وڵاتێکی وەک ئەمریکا %40ی خەڵکی کێش زۆر و نزیکەی %18یان قەڵەون، پزیشکانی تەندروستی کۆمەڵیش دەڵێن قەڵەوی جگە لە کاریگەرییەکانی لەسەر تەندروستی بەڵکو بەشێوازی دیکەش کاردەکاتە سەر کۆمەڵگە.

د. ستیڤن گۆرتمارکەر، پرۆفیسۆری تەندروستی کۆمەڵگە و سەرپەرشتیاری سەرەکی توێژینەوەکە دەڵێت، کێشی زیادە بەگشتی و قەڵەوی بەتایبەتی، مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان زیاددەکات، جگەلەمەش کاریگەری دیکەی خراپی لەسەر کۆمەڵگە دەبێت.

پرۆفیسۆرەکەی تەندروستی کۆمەڵگە لە ئەمریکا روونیدەکاتەوە، زۆربەی ئەمریکییەکان شێوازی ژیانیان ناتەندروستە بەوپێیەی خۆراکە خێراکان زۆردەخۆن و وەرزشناکەن هەر ئەمەش هۆکاری قەڵەوییانە.

لە راپۆرتەکەی زانکۆی هارڤاردا هاتووە، تاوەکو ساڵی 2030 قەڵەوی نزیکەی %60ی ئەمریکییەکان دەگرێتەوە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە