پسپۆڕێک 6 چارەسەری نادەرمانی بۆ کۆتاییهێنان بە لاسەرئێشە ''شەقیقە'' پێشنیازدەکات

26-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار شەش چارەسەری نادەرمانی بۆ کەمکردنەوە و کۆنتڕۆڵکردنی ئازاری ''شەقیقە'' پێشنیازدەکات و دەڵێت: هەندێک لە خۆراک و خواردنەوەکان هەیە کە تووشبووی نەخۆشییەکە نازانن ئازارەکەیان پێی زیاددەبێت، بۆیە پێویستە لێیان دووربکەونەوە.
 
د. ئەحمەد کاوە، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە هەولێر دەریدەخات، ئەم چارەسەرییانەی خوارەوە دەکرێت کاریگەربن بۆ کۆنتڕۆڵکردنی لاسەرئێشە ''شەقیقە''، بەڵام لەگەڵ خراپتربوونی نیشانەکان، بە پێویستی دەزانێک پزیشکی پسپۆڕ ببیندرێت؛
 
چارەسەرییەکان ئەمانەن؛
 
1- کەمکردنەوەی خواردنی کافایین
 
''هەندێک سەرئێشە دەتوانرێت بە کافایین کەم بکرێنەوە، بەڵام بەکارهێنانی بەردەوام و درێژخایەن دەبێتەهۆی زیادبوونی سەرئێشە. ئەگەر بڕی رۆژانە وەرنەگریت، تەنانەت تووشی سەرئێشە دەبیت بەهۆی وازهێنان لە کافایین. خواردنی کافایین کەم بکەنەوە و چای گیایی و ئاوی زۆر بخورێنەوە.''
 
2- بوونی خەوی تەندروست
 
''پێویستە بڕی خەو شەوانە لانیکەم 5 بۆ 6 کاژێر بێت و مەرجە تەندروستییەکانی خەوێکی کوالێتیی باشی تێدابێت.''
 
3- وەرزشی بەردەوام
 
''بە وەرزشی رێکوپێک دەتوانرێت سەرئێشە و شەقیقە کەم بکرێنەوە. مادەی ئەندۆرفین کە بە ئازارشکێنی سرووشتیی جەستە ناسراوە، لە کاتی وەرزش لە جەستەدا دەردەچێت. هەروەها راهێنانی بەردەوام گرژی کەمدەکاتەوە و خەو ئارام دەکات، هەرچەندە لەکاتی وەرزشدا دەشێت کەسێک تووشی سەرئێشە ببێت، بەڵام ئەمانە کاردانەوەی جەستەن و ئاسایین.''
 
4- بەکارهێنانی بۆنی لاڤێندەر 
 
''کەمکردنەوەی دڵەڕاوکێ لەوانەیە یارمەتیدەر بێت بەهۆی کاریگەریی ئارامکەرەوەی بۆنی لاڤێندەر. تاقیکردنەوەیەکی کلینیکی دەریخست کە چوار هەفتە بەکارهێنانی زەیتی لاڤێندەر دەشێت دڵەڕاوکێ و لاسەرئێشەک کەمبکاتەوە.''
 
5- چاودێریکردنی جۆری خۆراک
 
''خواردنی سێ ژەم رۆژانە، لەگەڵ ژەمێکی سووک لە ئێواران، یان شەش ژەمی بچووک بە درێژایی رۆژ، زۆر گرنگە. خواردنی خۆراکی دەستکاریکراو سنووردار بکە و ئەولەویەت بدە بە هەموو ئەو خۆراکانەی کە مادەی کیمیایی کەمیان تێدایە. چەندین خۆراک و خواردنەوە دەکرێت لاسەرئێشە ''شەقیقە'' دروستبکەن یاخود نیشانەکانی خراپتر بکەن وەکو؛''
 
- خواردنەوە کحولییەکان
- پەنیری کۆن
- فاسۆلیا
- کافاینەکان چا، قاوە، خواردنەوە وزەبەخشەکان
- ماست
- پاقلەی سۆیا
- چوکلێت
- گۆشتی ئامادکراو و بەستوو
 
6- کۆنتڕۆڵکردنی گوشاری دەروونی
 
''شەقیقە و گوشاری دەروونی زۆرجار پێکەوە دەژین. بۆیە ژیان سادەتر بکە، هەوڵ مەدە ئەرک یان چالاکیی زیاتر بخەیتە ناو رۆژەکەتەوە. بەڵکو زیاتر بایەخ بەمانە بدە؛''
 
- دابەشکردنی کات
- پشوو و پیاسەکردن
- بایەخدان بە خولیای نوێ
- فێربوونی کارامەیی نوێ
- وەرزشەکانی خۆخاوکردنەوە
- نەچوونە نێو ژینگە و هەوای پیسبوو
- چوونە پارک و نێو سرووشت
 
لە کۆتاییدا گوتی، ئەم چارەسەرە ماڵیانە و شێوازی ژیان لەگەڵ بەکارهێنانی دەرماندا بەکاردەهێنرێن، بەڵام ئەگەر ئازارەکە بەردەوام بوو، ئەوا راوێژ بە پسپۆڕ بکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.