کارمەندانی گرێبەستی تەندروستیی گەرمیان گردبوونەوە

26-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
بەشێک لە کارمەندە گرێبەستەکانی تەندروستیی گەرمیان لەکاتی گردبوونەوەکە. وێنە: رووداو
بەشێک لە کارمەندە گرێبەستەکانی تەندروستیی گەرمیان لەکاتی گردبوونەوەکە. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

کارمەندانی تەندروستیی گەرمیان کە گرێبەستن داوای دامەزراندن و بە هەمیشەیی بوونیان دەکەن، بەشێک لە کارمەندانی گرێبەست ماوەی 12 ساڵە خزمەتدەکەن و نەبوون بە فەرمانبەری هەمیشەیی.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 26ـی تشرینی دووەمی 2024 لەبەردەم ئیدارەی گەرمیان 120 کارمەندی تەندروستیی گرێبەست گردبوونەوە، نوێنەرێکیان دەڵێت، کەمترین ماوەی خزمەتیان نۆ ساڵ و زۆرترینیش 13 ساڵە، بەڵام هێشتا دانەمەزراون.
 
کارمەندێکی گرێبەست کە بە گوتەی خۆی، 12 ساڵە خزمەتی هەیە، قسە بۆ رووداو دەکات و دەڵێت، لە سنووری ئیدارەکە 120 کارمەندی تەندروستیی گرێبەست لەسەر داهاتی پەرەپێدان هەن، پێیان گوتوون کە ئەوەی لەسەر پەرەپێدانە دامەزراندنی هەمیشەیی نایگرێتەوە.
 
خانمە کارمەندێکی گرێبەستیش دەڵێت: مۆڵەتی دایکایەتی بۆ کارمەندانی گرێبەست کەمە و داواش دەکەن کە زیادبکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.