لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر قولاپێک لە گەرووی کچێکدا دەرهێنرا

26-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

راگەیاندنی نەخۆشخانەی فێرکاریی رزگای لە هەولێر وێنەی قولاپێک بڵاودەکاتەوە کە لە گەرووی کچێکی نەوجەوان دەرهێندراوە، نەخۆشخانەکە ئاشکرای دەکات، ئەو کچە تەمەنی 15 ساڵە.
 
بەپێی نەخۆشخانەکە، لە رێگەی هەناوبینەوە قولاپەکەیان بۆ دەرهێناوە و ئێستا باری تەندروستیی کچەکە جێگیرە.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 26-11-2024 د. دڵشاد محەممەد ئەلشێخ، پسپۆڕی پزیشکیی فریاکەوتن لە فریاکەوتنی نەخۆشخانەی فێرکاریی رزگاری بە رووداوی راگەیاند، زۆربەی رۆژەکان حاڵەتی لەو شێوەیە دێنە فریاکەوتنەکان کە بەشێکی زۆریان بە نائاگا تەنێکی نامۆیان قوتداوە.
 
د. دڵشاد محەممەد دەڵێت: هەرگیز شتە تیژەکان بە دەم نەگیرێن، یاخود یاری بە کەلوپەلی بچووک نەکرێت، چونکە بە نائاگایانە دەشێت کەسەکە قوتیان بدات و ببنەهۆی گیران و چەقین لە بۆری هەناسەی.
 
ئاماژە بەوەشدەکات، هەمیشە منداڵی خوار 5 ساڵان لە یارییە بچووکەکان دووربن یاخود لە ژێر چاودێریی کەسێکی گەورەدا بن، بۆ ئەوەی لە مەترسیی قوتدانیان بەدوور بن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.