دامەزراوەی پسپۆڕانی دەم و ددان لە سوێد: هەناسەدان بە دەم، بۆنی دەم زیاددەکات

26-10-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دامەزراوەی پسپۆڕانی دەم و ددان لە سوێد 10 خووی رۆژانە ئاشکرادەکات کە هۆکارن بۆ بۆنی ناخۆشی نێو دەم، یەکێکیان 'هەناسەدان بە دەم'ـە.
 
دامەزراوەی پسپۆڕانی دەم و ددان لە سوێد رایدەگەیێنێت، پێویستە رۆژانە لانیکەم دووجار ددانەکان بشۆردرێن و دوای ئەوەش بە پەتی تایبەت نێوانیان پاکبکرێتەوە.
 
بەپێی دامەزراوەکە ئامانە خووەکانن؛
 
1- نەشووشتنی زمان لەکاتی پاککردنەوە و شووشتنی ددانەکان.
2- بەکارنەهێنانی پەتی ددان بۆ پاککردنەوەی نێوان ددانەکان لە پاشماوەی خۆراک.
3- بەکارهێنانی گیراوەی پاککەرەوە نێو دەم لەبری شووشتنی ددانەکان.
4- سەرداننەکردنی رۆتینی بۆ لای پزیشکی ددان.
5- بەکارهێنانی فڵچەی نەگونجاو و خراپبوو.
6- هەناسەدان بە دەم.
7- زۆر جوینی بنێشت، چونکە سەرچاوەی شەکرە بۆ بەکتریاکانی نێو دەم، بەمەش بۆنی دەم زیاددەبێت.
8- نەشۆردنی دەم و ددان دوای کێشانی جگەرە و نێرگەلە.
9- نەشۆردنی دەم و ددان دوای خواردنەوەی قاوە و چا.
10- خواردنی خۆراکە بۆندارەکان وەکو 'پیاز، سیر و شیرەمەنییەکان'.
 
هەموو شتێک لەسەر هۆڵیوود سمایڵ بزانە و ئەم بابەتەی خوارەوەش بخوێنەرەوە؛
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.