کەیت وێنسلێت: هیچ شەوێک بە ماکیاژەوە نەخەوتووم و خۆراکی سوێریش ناخۆم

رووداو - تەندروستی 

کەیت وێنسلێت، خانمە ئەکتەری بەریتانیی 48 ساڵان دەڵێت، هیچ شەوێک بە ماکیاژەوە نەخەوتووە و هیچ خۆراکێکی سوێریش ناخوات.
 
لە یەکێک لە چاوپێکەوتنەکانیدا کەیت وێنسلێت ئاشکرای دەکات، رۆژانە رۆتینی تایبەتی هەیە بۆ پاکڕاگرتن و خزمەتکردنی پێستی، هەروەها دەڵێت: شێدارکەرەوە بەکاردەهێنم و هیچ کاتێکیش بۆ ماوەیەکی زۆر مایکئاپم پێوە نەبووە.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژە بە خۆراک دەکات و دەشڵێت: ''هەوڵمداوە لە هەموو خۆراک سوێرەکان دووربکەومەوە، چونکە ئەوە پێستم تێکدەدات و زیانی پێدەگەیێنێت''.
 
بە گوتەی ئەو خانمەن ئەکتەرە بەریتانیە، بایەخی زۆر بە ئاوخواردنەوەی رۆژانە دەدات و لە کاتێکی دیاریکراویش دا دەخەوێت.
 
لە بەرنامەیەکی دکتۆر ئاراس دا، چارەسەرکارێکی پێست باسی ئەو رۆتینە هەڵانە دەکاتە کە زیان بە پێست دەگەیێنن.

 
شەش خۆراک بۆ پێشگیری لە چرچولۆچیی پێست بزانە.