لە زاخۆ هۆشداری لە زیادبوونی جەڵتەی دڵ لەنێو گەنجان دەدرێت

26-08-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
کۆمەڵێک گەنج لەنێو کۆنفرانسەکە دانیشتوون و گوێ بۆ توێژینەوەکان دەگرن. وێنە: رووداو
کۆمەڵێک گەنج لەنێو کۆنفرانسەکە دانیشتوون و گوێ بۆ توێژینەوەکان دەگرن. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

لە کۆنفرانسێکی پزیشکیدا لە زانکۆ پسپۆڕان هۆشداری لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی جەڵتەی دڵ دەدەن و راگری کۆلێژی پزیشکیی زاخۆش دەڵێت: کێشانی جگەرە و نێرگەلە و کەمیی جووڵە هۆکاری سەرەکین.
 
ئەمڕۆ دووشەممە 26ـی ئابی 2024 پڕۆفیسۆر نەوفەل رەشید، راگری کۆلێژی پزیشکیی زاخۆ بە رووداوی راگەیاند، ''ئێستا نەخۆشییەکانی دڵ یەکێکە لە کێشە هەرە باوەکانی نێو گەنجان، چونکە بەراورد بە ساڵانی رابردوو بە توێژینەوەکانمان سەلمێندراوە کە لەنێو گەنجان زیادبووە''.
 
پڕۆفیسۆر نەوفەل رەشید دەڵێت، ئامانجیانە کۆلێژی پزیشکی تێکەڵ بە کێشەکانی نێو کۆمەڵگە بکەن و چارەسەری گونجاو و رێگەی پێشگیری دیاریکراویان بۆ بدۆزنەوە.
 
تەنانەت پڕۆفیسۆر نەوفەل رەشید ئەوەش باسدەکات، شێوازی ژیانی ناڕێک وەکو 'کەمیی جووڵە، خۆراکی ناتەندروست، قەڵەوی و کێشانی جگەرە و نێرگەلە' دەشێت هۆکار بن بۆ زیادبوونی ژمارەی تووشبووان.
 
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی دڵ باسی توێژینەوەکەی خۆی دەکات کە لە ماوەی ساڵانی 2017 تاوەکو 2021 لە نەخۆشخانەی گشتیی زاخۆ کردوویەتی و ئاشكرای دەکات، زیاتر لە هەزار نەخۆش بەهۆی گیرانی لوولەکانی خوێنیانەوە سەردانی نەخۆشخانەکەیان کردووە.
 
د. مەلەڤان محەممەد، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی دڵ دەڵێت: ''زۆرینەی ئەوانەی کە لوولەکانی خوێنی دڵیان گیراون ئەوانەن کە پەستان، شەکر و چەوریی خوێنیان بەرزبووە''.
 
ئەمڕۆ لە زاخۆ کۆنفرانسێکی زانستی لە کۆلێژی پزیشکی دەستیپێکرد و بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

شا چارلز.

پاشای بەریتانیا: پشکنینی پێشوەختە ژیانی رزگار کردم

شا چارڵزی سێیەم پاشای بەریتانیا، رایگەیاند بەهۆی دەستنیشانکردنی زوو و پابەندبوون بە رێنوێنیی پزیشکەکانەوە، چارەسەرەکانی بۆ نەخۆشیی شێرپەنجە لە ساڵی نوێدا کەمدەکرێنەوە.