رووداو - تەندروستی
ئەمڕۆ رۆژی جیهانیی بەخێوکردنی سەگە و دامەزراوەی دڵ لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، بەخێوکردنی سەگ گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ کەمدەکاتەوە.
دامەزراوەکە رایدەگەیێنێت، مامەڵەکردن لەگەڵ هەر ئاژەڵێکی ماڵی بەتایبەت سەگ هۆرمۆنەکانی دڵخۆشی دەردەدات و ئەمەش وادەکات گوشاری دەروونیی بەخێوکەران کەمببێتەوە، تەنانەت پێشنیازیش دەکات کە بەساڵاچووان لەم روانگەیەوە بایەخ بە بەخێوکردنی سەگ بدەن.
بەپێی دامەزراوەی دڵ، بەخێوکردنی سەگ رۆڵی هەیە لە باشترکردنی سووڕی خوێن، بەمەش ئەگەری تووشبوون بە بەرزەپەستانی خوێن کەمدەکاتەوە.
تەنانەت دامەزراوەی دەرووندروستی لە بەریتانیا پشتڕاستی دەکاتەوە کە یەکێک لە سوودە سەرەکییەکانی بەخێوکردنی سەگ بریتییە لە کەمکردنەوەی هەستکردن بە تەنیایی، ئەمەش ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە دەروونییەکان و گۆشەگیری کەمدەکاتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ