توێژینەوەیەک لە نەرویژ: ئەوانەی وەرزش دەکەن درەنگ پیردەبن

26-06-2024
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی نوێ لە نەرویژ ئاشکرای دەکات، وەرزش نیشانەکانی پیربوون دوادەخات و ئەگەری تووشبوون بە لەبیرچوونەوە لە بەساڵاچووندا کەمدەکاتەوە.
 
توێژەرانی زانکۆی نۆرواگن لە نەرویژ رایدەگەیێنن، وەرزش مادەی خۆڵەمێشیی مێشک دەپارێزێت لە پووکانەوە، بەمەش توانا هزری و مەعریفییەکانی مێشک زیاتر پارێزراوتر دەبن لە بەساڵاچووندا.
 
د. هارمەندور سیگمەندسۆن، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە زانکۆکە دەڵێت: وەرزش و جووڵەی رۆژانە هۆکارن بۆ ئەوەی کە توانای بڕیاردان بەهێزبێت و گوشاری دەروونی و دڵەڕاوکێ کەمببێتەوە.
 
بە گوێرەی سەرچاوەی مایۆکلینیک، رۆژانە لانیکەم 30 خولەک چالاکیی جەستەیی یاخود وەرزش هەبێت وەکو 'مەلەوانی، راکردن، بەپێ رۆیشتن، پایسکیلسواری، شاخەوانی، پەت پەتێن و سەماکردن'.
 
مایۆکلینیک رایدەگەیێنێت، وەرزش یەکێکە لەو هۆکارانەی مێشکی منداڵ و نەوجەوانان بەهێزدەکات بەتایبەت وەرزشە هەواییەکان، بەجۆرێک 60٪ توانای مێشکی منداڵ زیاددەکات و 50٪ رێگری لە قەڵەویی نەوجەوانان دەکات.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە