رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، ساڵانە چوار ملیۆن و 800 هەزار منداڵ ناگەنە تەمەنی پەنجاکانیان. هۆکارەکانیش رووندەکاتەوە.
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی کە ناسراوە بە WHO رایدەگەیێنێت، لە 18 چرکەدا منداڵێکی خوار 5 ساڵان لە جیهاندا گیانلەدەستدەدات، هۆکارەکانیش بریتین لە؛
- لێکەوتە و ناڕێکییەکانی دوای لەدایکبوون
- هەوکردنی تووندی سییەکان
- سکچوون
- مەلاریا
د. تیدرۆس ئادهانۆم، سەرۆکی WHO دەڵێت: بایەخدان بە هەڵمەتی کوتان یەکێکە لە گرنگترین کارەکان بۆ پاراستنی تەندروستیی منداڵان و رێگریکردن لە مردنی پێشوەختەیان بەتایبەت لە وڵاتە کەمداهاتەکان.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ