رووداو - تەندروستی
کۆمەڵەی پزیشكیی دەروونیی کوردستان رایدەگەیێنێت هەموو ئەو کەسانەی پسپۆڕ نین و خۆیان بە پسپۆڕ یان پزیشكیی دەروونی ناساندووە رووبەڕووی دادگا دەکەنەوە.
کۆمەڵەی پزیشكیی دەروونیی کوردستان بەیاننامەیەکی بڵاوکردووەتەوە، دەڵێت ئێستا خەڵکێکی زۆر لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان خۆیان وەک پسۆڕی دەروونی ناساندووە، بەڵام ئاشکرایدەکات بەشێكیان هیچ بڕوانامەیەکیان نییە و بە هەڵە کاری پزیشك و پسپۆڕی دەروونی دەکەن.
د. رێدار محەممەد ئەمین، سەرۆکی کۆمەڵەی پزیشكیی دەروونیی کوردستان کە بەیاننامەکەی بڵاوکردووەتەوە روونیدەکاتەوە ژمارەی ئەو کەسانەی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان وەکو پسپۆڕ خۆیان ناساندووە و پسپۆڕ نین زۆر زیادبووە و بووەتە دیاردە، دەڵێت تەنانەت زۆرجار بۆ چالاکیی خۆیان، کەسەکەیان دەرخستووە و لە کامێرا بە وێنە و ڤیدیۆ پێشانیانداوە؛ دەشڵێت هەموو ئەو کەسانەی ئەو کارانە دەکەن رووبەڕووی یاسا دەکرێنەوە.
دەشڵێت هاونیشتمانییان چاوکراوەبن، نەچنە لای هەموو ئەوانەی لە تۆڕە کۆمەڵآیەتییەکان قسە دەکەن و خۆیان بە پسپۆڕ و چارەسەرکار دەناسێنن، روونیدەکاتەوە هەندێک کەس سوودیان لە ناشارەزایی و هەست و سۆزی هاونیشتمانییان وەرگرتووە، بە هەڵە چارەسەریان پێدەدەن؛ بۆیە هەموویان رووبەڕووی یاسا دەکەنەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ