رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی سەلاحەدین کە لە یەکەمین کۆنفرانسی زانستیی ێودەوڵەتیی ئۆتیزم لە هەولێر پشێکێشکرا، کاریگەریی راهێنان بۆ دایک و باوکانی منداڵی ئۆتیزم دەردەخات و توێژەرەکەش دەڵێت: جیاواز لە توێژینەوەکانی دیکە، تەنیا کارمان لەسەر دایک و باوکی منداڵی ئۆتیزم کردووە.
رێناس بابەکر، پسپۆڕی پەروەردەی تایبەت و توێژەرێکی 'کۆنفرانسی زانستیی نێودەوڵەتیی شەبەنگی ئۆتیزم و لێکەوتەکانی' لە نێو بوولتەنی تەندروستیدا رایگەیاند، ناشارەزایی مامەڵەکردنی دایک و باوک لەگەڵ منداڵە ئۆتیزمەکەیان کێشەیەکی باوە.
رێناس بابەکر بە پێویستی دەزانێت، دایک و باوکان بۆ مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵە ئۆتیزمەکەیان، راهێنانی تایبەتیان پێبکرێت و سەنتەرەکانیش بەشێکی وانەکانیان بۆ دایک و باوکانی منداڵانی ئۆتیزم تەرخانبکەن.
ئەو پسپۆڕەی پەروەردەی تایبەت گوتیشی، ''بۆماندەرکەوت کە راهێنان بە دایک و باوکی منداڵی ئۆتیزم، ژیانی منداڵەکەیان باشتردەکات و رۆژانە ئەنجامی توێژینەوەکەمان بۆ خێزانی منداڵانی ئۆتیزم پەیڕەودەکەین''.
لە بەشێکی قسەکانیدا رێناس بابەکر ئاماژە بەوەدەکات، جگە لە سەنتەر، دایک و باوکان لە ماڵەوەش راهێنان بە منداڵە ئۆتیزمەکەیان بکەن و شارەزاییان لە مامەڵەکردن لەگەڵ منداڵە ئۆتیزمەکەیان هەبێت.
بۆ زانیاریی لەسەر ئەجێندای کۆنفرانسەکە و بابەتە پێشکێشکراوەکانی، کلیک لێرە بکە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ