FDA هۆشداری دەدات لە دەرمانێکی باو بۆ تووشبووانی هەڵامەت و پەسیو

25-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

دەزگای خۆراک و دەرمان لە ئەمریکا هۆشداری دەداتە کۆمپانیاکانی بەرهەمهێنەری دەرمانەکانی کردنەوەی رێڕەوی لووت لەکاتی تووشبوون بە هەڵامەت و ئەنفلەوەنزا؛ ''کارناکەن''.
 
دەزگای FDA رایدەگەیێنێت، بەشێکی زۆری دەرمانەکان بەتایبەت دەرمانی فینایلیفرین کە بۆ کردنەوەی گیرانی رێڕەوی لووت بەکاردێن کارناکەن.
 
پسپۆڕان پێیان وایە کە ئەو دەرمانانە رێڕەوی لووت پاکناکەنەوە و تەنیا بە شێوەی بازرگانی بەسەر خەڵکدا ساخدەکرێنەوە.
 
دەرمانی فینایلیفرین کە زۆر ناوی دەهێندرێت بە شێوەی دەنکۆڵە یاخود نقووڵ لەنێو دەم دەتوێندرێتەوە، FDA پێی باشە بژاردەکانی وەکو سپڕەی لووت بەکاربێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.