راگری کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی دهۆک: دانەمەزراندنی دەرچووەکانمان کێشەی سەرەکیمانە

دوێنێ کاژێر 07:41
شکار رێبوار
د. سۆزان عومەر، راگری کۆلێژی دەرمانسازی لە زانکۆی دهۆک.
د. سۆزان عومەر، راگری کۆلێژی دەرمانسازی لە زانکۆی دهۆک.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

راگرایەتیی کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی دهۆک ئاشکرای دەکات، لە ساڵی 2013ـەوە تاوەکو ئێستا تەنیا دوو خولی دەرچووان دامەزراون و داوای بایەخدانی زیاتر و بەتایبەتیش دامەزراندنیان دەکات.
 
ئەمڕۆ چوارشەممە 25ـی ئەیلوولی 2024 هاوکات لەگەڵ رۆژی جیهانیی دەرمانسازان، لە چالاکییەکی نێو کۆلێژی دەرمانسازی دا د. سۆزان عومەر، راگری کۆلێژەکە لە دهۆک بە رووداوی راگەیاند، ساڵانە بە گشتی 120 خوێندکار وەردەگیرێن و ئەگەر دوای کۆلێژ دانەمەزرێن، ئەوا پێداویستیی نێو نەخۆشخانەکان لەڕووی پزیشکیی دەرمانسازەوە پڕنابێتەوە.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا ئاماژە بەوەشدەکات کە زۆربوونی ژمارەی کۆلێژە ئەهلییەکان وایکردووە کە دەستی کار زیادبێت و هەلی کار کەمببێتەوە.
 
بەگوێرەی بەدواداچوونێکی دێسکی تەندروستیی رووداو لە هەشت ساڵی رابردوودا زیاتر لە دوو هەزار و 200 دەرچووی کۆلێژی دەرمانسازی دانەمەزراون، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە لە ساڵی 2015ـەوە هەرێمی کوردستان کەوتە نێو قەیرانی ئابوورییەوە.
 
بە گوێرەی ئامارەکانی کۆلێژی دەرمانسازیی زانکۆی هەولێری پزیشکی، ژمارەی دەرچووانی ساڵانی 2015 بۆ 2016 تاوەکو دەرچووانی ساڵانی 2023 بۆ 2024 نزیکەی 880 دەرچوویان هەبووە، هاوکات لە دهۆک لەماوەی هەشت ساڵدا 464 دەرچوو و لە سلێمانیش 860 دەرچوو هەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە