توێژینەوەیەک: گەشتکردن بۆ بۆشایی ئاسمان زیانی تەندروستیی دەبێت

25-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

توێژینەوەیەکی زانکۆی جۆن هۆپکینس لە ئەمریکا دەریدەخات، گەشتە درێژخایەنەکانی بۆشایی ئاسمان زیانی تەندروستیی دەبێت و ماسوولکەکانی دڵ لاواز دەکات. 
 
توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، مانەوە لە بۆشایی ئاسمان بۆ ماوەیەکی زۆر دەبێتە هۆی لاوازبوونی شانەکان و هەوکردن، هەروەها ئەگەری تووشبوون بە ناڕێکی لێدانی دڵ پێنج ئەوەندە زیاددەکات.
 
د. دێڤین مایێر، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''ئەم نیشانانە بە مانەوە لە بۆشایی ئاسمان دروستدەبن، بە گەڕانەوەی کەسەکە بۆ سەر زەوی نیشانەکان نامینێن''. 
 
بە گوێرەی زانکۆی جۆن هۆپکینس لە ئەمریکا، ئەم توێژینەوە بە ناردنی شانەکانی دڵ و بەشداری کردنی کەشتیوانان ئەنجامدراوە و لە ئێستادا توێژینەوە لەسەر چارەسەکردنی ئەم کێشە تەندروستییانە کە لە بۆشایی ئاسمان دروستدەبن ئەنجامدەدرێت.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.