تەندروستیی ئەمریکا: پشکنینی خۆڕایی کۆرۆنا بەردەستدەبێت

25-09-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

وەزارەتی تەندروستیی ئەمریکا رایدەگەیێنێت، لەگەڵ هاتنی وەرزی پایز و ئەگەری دووبارە بڵاوبوونەوەی شەپۆلێکی دیکەی کۆرۆنا پشکنینی خۆڕایی کۆرۆنا لە کۆتایی مانگی ئەیلوول بەردەستدەبێت. 
 
وەزارەتی تەندروستیی ئاماژە بەوەدەکات، هەر خێزانێک مافی ئەنجامدانی چوار پشکنینی خۆڕاییان هەیە و دەتوانن تاوەکو کۆتایی وەرزی سەرما لە هەر کاتێک داوای ئەنجامدانی پشکنینەکە بکەن. 
 
دکتۆر، ماندی کۆهێن، بەڕێوەبەری ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە ئەمریکا دەڵێت، ''پشکنینی کۆرۆنا دەتوانرێت لە ماڵەوە یاخود لە تاقیگەکان ئەنجام بدرێت و بە شێوەیەکی ئاسایی ئەنجامەکان لە ماوەی 30 خولەک دەردەچن''.
 
بەڕێوەبەری ناوەندەکە دەشڵێت، باشترین پلان ئەوەیە کە هەمووان بە وریاییەوە بمێننەوە، ڤاکسین وەربگرن و لە کاتی بوونی نیشانەکان پشکنین ئەنجامبدەن. 
 
بە گوێرەی وەزارەتی تەندروستیی ئەمریکا، نوێترین ڤاکسینی کۆرۆنا ئێستا بەردەستە کە گۆڕاوە نوێیەکانی کۆرۆنا دەکاتە ئامانج. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.