پسپۆڕێکی هەناو: نەخۆشیی کۆلێرا پشتگوێبخرێت، گورچیلەکان سستدەکات

25-08-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
د. دارا عەبدوڵڵا چنارە، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو لە ستۆدیۆکانی سلێمانییەوە.
د. دارا عەبدوڵڵا چنارە، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو لە ستۆدیۆکانی سلێمانییەوە.
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەناو رایدەگەیێنێت، ئەگەر کۆلێرا چارەسەر نەکرێت ئەوا دەبێتەهۆی وشكبوونەوەی جەستە و سستبوون و پەککەوتنی گورچیلەکان ئەمەش مەترسیی جیدی لەسەر تووشبووەکە دروستدەکات.
 
ئەمڕۆ یەکشەممە 25ـی ئابی 2024 د. دارا عەبدوڵڵا چنارە، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی هەناو و شەکرە لە بەرنامەی نوورۆژدا بە رووداوی راگەیاند، دەتواندرێت کۆلێرا لە ماڵەوە چارەسەر بکرێت و مامەڵەی دروستی لەگەڵدا بکرێت.
 
بە گوتەی ئەو پسپۆڕە ئەمانەی خوارەوە گرووپی مەترسیدارن بۆ لێکەوتەکانی کۆلێرا؛
 
- منداڵانی تەمەن 2 تاوەکو 5 ساڵ.
- بەساڵاچووان.
- تووشبووانی نەخۆشییە درێژخایەنەکان وەکو 'بەرزەپەستانی خوێن، شەکرە و شێرپەنجە'.
- ئەوانەی بەرگریی جەستەیان لاوازە.
 
لە بەشێکی قسەکانیدا د. دارا چنارە گوتی، لە ماڵەوە دەکرێت بەبێ چوونە نەخۆشخانە چارەسەری کۆلێرا بکرێت، لەڕێگەی گرتنەوەی ژیناو کە لە دەرمانخانەکان بەردەستن یاخود لەماڵەوە دروستبکرێن، بەجۆرێک کە نیو کەوچکی چا خوێ و پێنج کەوچکی چا شەکر بخرێتە نێو یەک لیتر ئاو.
 
لە کۆتاییدا بۆ پێشگیری لە نەخۆشیی کۆلێرا ئەم رێنوێنییانە دەداتە هاونیشتمانییان؛
 
- شۆردنی دەستەکان
- دوورکەوتنەوە لە سەوزە و خۆراکی دەرەوە و سەر عەرەبانەکان
- خواردنەوەی ئاوی خاوێن و کوڵاندنی
- شۆردنەوەی سەوزە و میوەکان
- کەمکردنەوە و نەخواردنی خۆراکی دەرەوە
- کوتان بە ڤاکسین
 
رۆژی 24ـی ئاب بەڕێوەبەرایەتیی تەندروستیی سلێمانی هەشت تووشبووی کۆلێرای راگەیاند کە ئێستا پشکنینەکانیان بۆ پشتڕاستکردنەوە نێردراونەتە بەغدا و تەندروستیی سلێمانیش چاوەڕێی ئەنجامەکانیانە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.