رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی رایدەگەیێنێت، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا زیادبووە، بەهۆیەوە پەیمانگەی رۆبەرت کوخ لە ئەڵمانیا پێشنیازدەکات، بەساڵاچووان و کارمەندانی تەندروستیی وڵاتەکە قورچکێکی دیکەی ڤاکسین وەربگرن.
پەیمانگەی رۆبەرت کوخ لە ئەڵمانیا رایدەگەیێنێت، لەم هەفتەیەدا زیاتر لە چوار هەزار تووشبووی نوێی کۆرۆنا لە وڵاتەکە تۆمارکراون.
پەیمانگەی رۆبێرت کۆخ پێشنیازدەکات، کارمەندانی تەندروستی و بەساڵاچووان پێش هاتنی وەرزی پاییز، قورچکێکی دیکەی ڤاکسینی کۆرۆنا وەربگرن، بەڵام ئاماژە بە کەسانی خوار 18 ساڵان دەکات کە ژەمی بەهێزکەری ڤاکسین وەرنەگەرن.
پرۆفیسۆر هایۆ تسێب لە پەیمانگایی لابنیتس بۆ لێکۆلینەوەکانی خۆپارێزی و زانستی پەتایی لە ئەڵمانیا دەڵێت: ''ئەوانەی ئازاری قوڕگ، دەردراوی لووت و کۆکەی هەبوو، پێویستە پشکنینی کۆرۆنا بکات، هەروەها ئاماژە بەوەشدەکات کە پشکنینەکان جێگەی متمانەن و دەستنیشانی خۆرە نوێیەکەی کۆرۆناش دەکەن''.
زۆرینەی تووشبووانی ئێستای کۆرۆنا، تووشبووانی ئۆمیکرۆنی گۆراون لە جۆری EG.5.1 یاخود Eris، بەڵام جۆری دووەمیش BA.2.86 زۆرترین سەرنجی جیهانی لە سەرە.
نوێترین راپۆرتی ئەمڕۆی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی ئاشکرای دەکات، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا 63٪ زیادبووە، لەماوەی 28رۆژی رابردوودا زیاتر لە ملیۆنێک و نیو تووشبووی کۆرۆنا تۆمارکراون، لەو ژمارەیەش دوو هەزاریان گیانیان لەدەستداوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ