رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر ئاشکرای دەکات، 2٪ـی دانیشتووانی سلێمانی هەڵگری ڤایرۆسی هەوکردنی جگەرن و خەڵک پێویستە بایەخ بە رێکارەکانی خۆپارێزی بدەن.
ئەمڕۆ پێنجشەممە 25ـی تەممووزی 2024 د. ئاراس قەرەداخی، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی هەرس و جگەر بە رووداوی گوت، 2٪ـی دانیشتووانی سلێمانی هەڵگری ڤایرۆسی هەوکردنی جگەرن و 900 تووشبووش لە نەخۆشخانەی هەرس و جگەر چارەسەر وەردەگرن.
د. ئاراس قەرەداخی دەڵێت: کێشەی کەمی و نەبوونی دەرمان بۆ تووشبووانی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر هەیە و نەخۆش ناچار دەبێت لە کەرتی تایبەت دەرمانەکان بە نرخێکی گران بکرێت.
بە گوێرەی ناوەندی مایۆکلینیک، رێگەکانی خۆپاراستن لە ڤایرۆسی هەوکردنی جگەری جۆری B بەم شێوەیەن؛
- وهرگرتنی ڤاكسین لهكاتی خۆیدا.
- بهكارهێنانی ئاوی پاک و شوشتنهوهی سهوزه و میوه.
- دەستشۆردن پێش سهرئاو و دوای سهرئاو و گرنگیدانی زیاتر به پاكوخاوێنی.
- خۆپاراستن له بهكارهێنانی دهرزی و ئهو ئامێرانهی كه دڵنیانین له پاكوخاوێنییان.
- خۆپاراستن له سێكسی نادڵنیا و دووربوون لە سێكسكردن لهگهڵ كهسانی تووشبوو.
- كهمكردنهوهی بهركهوتن لهگهڵ كهسانی تووشبوودا و لهئهگهری بهركهوتندا رێنمایی پێویست له پزیشک و كهسانی شارهزا وهربگیرێت.
ئەو شوێنانەی مەترسیی تووشبوونیان بە ڤایرۆسەکانی جگەر زۆرە بریتین لە؛ 'نەخۆشخانە، تاقیگە، سەرتاشخانە و ئارایشتگەکان، نۆرینگەی پزیشکی و شوێنی کەڵەشاخ و تاتۆکردن'.
بە گوێرەی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستان، ساڵی 2022 هەزار و 570 تووشبووی هەوکردنی ڤایرۆسەکانی جگەر تۆمارکراون، کە زۆرترین تووشبووی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری بی لە دهۆک تۆمارکراوە.
ناوەندی کۆنتڕۆڵکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا رایدەگەیەنێت، نزیکەی 300 ملیۆن تووشبووی ڤایرۆسی هەوکردنی جگەر جۆری B هەن، کە زیاتر لە شەش ملیۆنیان منداڵن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ