زانکۆی گلاسگۆ: پایسکیلسواری ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە درێژخایەنەکان کەمدەکاتەوە

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی گلاسگۆ لە سکۆتلەند دەریدەخات، بەکارهێنانی پایسکل لە ژیانی رۆژانە و چوونە سەرکار ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ، شێرپەنجە و هەوکردنی جومگەکان کەمدەکاتەوە. 
 
لەم توێژینەوەیەدا زانیاری 83 هەزار بەشداربوو کۆکراوەتەوە، بۆ ماوەی 20 ساڵ چاودێری کراون و دەرکەوتووە، رۆژانە پایسکیلسواری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ بەڕیژەی 24٪ و شێرپەنجە بەڕێژەی 51٪ کەمدەکاتەوە.
 
کاسێرن فڕێل، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''دەبێت هانی خەڵک بدرێت لەبری ئۆتۆمبێل و هۆیەکانی دیکەی گواستنەوە زیاتر پایسکیل بەکاربهێنن کە جوڵەی زۆری تێدایە، سوودی تەندروستی هەیە و ژینگە بەهۆیەوە پیس نابێت''.
 
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی، لەماوەی 30 ساڵدا زیاتر لە نیوەی دانیشتووانی جیهان کەمجووڵە و بێ چالاکیی جەستەیی دەبن، بەمەش نەخۆشییە درێژخایەنەکان چەند هێندە زیاددەکەن.