توێژینەوەیەک: شێوازی ژیانی ناتەندروست کاردەکاتە سەر زیندەچالاکی لە منداڵان

25-07-2024
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی رۆژهەڵاتی فینلەندا دەریدەخات، ژینگەی دەوروبەر و شێوازی ژیانی ناتەندروست کاردەکاتە سەر زیندەچالاکی و تەندروستیی دڵ لە منداڵان.
 
لەم توێژینەوەیەدا بۆ ماوەی هەشت ساڵ چاودێریی خواردن، خەو، وەرزشکردن و ژینگەی ژیانی نزیکەی 500 منداڵ کراوە و دەرکەوتووە، شێوازی ژیانی ناتەندروست دەشێت لە تەمەنی زووی منداڵیدا زیندەچالاکیی جەستە تێکبدات، ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و شەکرە زیادبکات.  
 
دارێن هێڵی، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''ئەمە یەکەم توێژینەوەی درێژخایە کە پەیوەندی نێوان شێوازی ژیان و تەندروستیی تەمەنی زوویی دەردەخات، دەبێت دایک و باوکان وریا بن''.
 
بە گوێرەی کۆمەڵەی دڵ لە ئەمریکا، خۆراکی پڕ لە شەکر و چەوریی زیانبەخش لەداهاتوودا منداڵان تووشی چەندین نەخۆشیی درێژخایەن دەکات، منداڵانی خوار 10 ساڵان نابێت رۆژانە زیاتر لە 25 گرام کە دەکاتە شەش کەوچکی چا شەکر بەکاربهێنن و منداڵانی خوار دوو ساڵان هیچ بڕێکی شەکریان پێنەدرێت.
 
توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی شەکرەی ئەمریکیش دەرخەری ئەوەیە، کەمکردنەوەی گوشاری دەروونی، کێشڕێكی و خەوی رێک زیندەچالاکی جەستە رێکدەخەن و تووشبوون بە شەکرە کەمدەکەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.