کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی ئەیدز: دەرزیی دژ بە ڤایرۆسی HIV لە تووشبوون بە ئەیدز دەتپارێزێت

12 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

کۆمەڵەی نێودەڵەتیی ئەیدز رایدەگەیەنێت، لە ساڵێکدا دووجار وەرگرتنی دەرزیی چارەسەری ڤایرۆسی HIV رێگری لە تووشبوون بە ئەیدز دەکات. 
 
ئەم توێژینەوەیە بە بەشداری زیاتر لە پێنج هەزار خانم ئەنجامدراوە کە سەرجەمیان دەرزیی دژ بە ڤایرۆسی HIVـیان پێدراوە و دەرکەوتووە بەڕێژەی 100٪ پارێزراون لە تووشبوون بە نەخۆشییەکە. 
 
شاڕۆن لێوین، سەرۆکی کۆمەڵەی نێودەوڵەتیی ئەیدز دەڵێت، ''ئەم توێژینەوەیە پشتڕاستیدەکاتەوە شەش مانگ جارێک بەکارهێنانی 'lenacapavir' رێگەیەکی سەرەکی خۆپارێزییە لە تووشبوون بە ئەیدز''.
 
بە گوێرەی رێکخراوی نەتەوە یەکگرتووەکان، تا ساڵی 2023 نزیکەی 40 ملیۆن هەڵگری ڤایرۆسی HIV کە دواتر دەبێتە هۆی ئەیدز لە جیهاندا هەبوون، رێژەی مردن بەهۆی نەخۆشییەکەوە لە 14 ساڵی رابردوودا نزیکەی 25٪ کەمی کردووە و هەوڵە جیهانییەکەن بۆ ئەوەن کە تووشبوون بە ئەیدز تا ساڵی 2030 بەڕێژەیەکی بەرچاو داببەزێت. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە