تەندروستیی سلێمانی: تووشبوون بە سکچوون و رشانەوە کەمیکردووە

25-06-2022
ئەکرەم فەرەج
نیشانەکردن سکچوون و رشانەوە
A+ A-

رووداو - سلێمانی

تەندروستیی سلێمانی دەڵێت، بەراورد بە چەند رۆژێک لەمەوبەر، ژمارەی تووشبووانی سکچوون و رشانەوە کەمیکردووە.
 
دکتۆر سیروان محەممەد، سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر هێمن کە تایبەتە بە تووشبووانی سکچوون و رشانەوە لە شاری سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە 25-6-2022 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوە، رۆژانە نزیکەی 300 کەس بۆ وەرگرتنی چارەسەر سەردانی نەخۆشخانەکەیان دەکرد، بەڵام ئێستا رۆژانە نزیکەی 50 بۆ 60 تووشبووی سکچوون و رشانەوە سەردانی نەخۆشخانەکە دەکەن.
 
لەبارەی هۆکارەکانی کەمبوونەوەی ژمارەی تووشبووانی سکچوون و رشانەوە لە سلێمانی، سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی شەهید دکتۆر هێمن گوتی، هۆشیاری خەڵکی وایکردووە تووشبوون کەمببێتەوە.
 
هاوکات، دکتۆر نەجمەدین حەسەن، نوێنەری رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە سلێمانی، ئەمڕۆ شەممە بە رووداوی گوت: "هەموو ئەو کەسانەی تووشی سکچوونی و رشانەوە بوون یەک جۆر چارەسەر وەردەگرن."
 
نوێنەرەکەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی لە سلێمانی گوتی: "ئەو نەخۆشییە چارەسەرکردنی ئاسانە، بەڵام ئەگەر نەخۆشەکە چەند رۆژێک سکی بچێت، لەوانەیە زۆر وشکبێتەوە و ئەوەش کاریگەری لەسەر گورچیلەی هەبێت؛ بۆیە دەبێت نەخۆش دوای تووشبوونی لە نزیکترین کاتدا سەردانی پزیشک بکات."
 
بەپێى ئامارى تەندروستیى گشتیى سلێمانى، لە سەرەتای بڵاوبوونەوەی سکچوون و رشانەوەوە، نەخۆشخانەکانیان نزیکەى 10 هەزار کەسیان تۆمارکردووە.

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر. وێنەکە تەنیا بۆ روونکردنەوە دانراوە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری: هەڵە دەستنیشانکردن لە 'تای ماڵتا' زۆرە

سەرۆکی بەشی هەناو لە نەخۆشخانەی رزگاری لە هەولێر رایدەگەیەنێت، زۆرینەی ئەوانەی دێنە نەخۆشخانە و وادەزانن تووشبووی تای ماڵتا ''حومەی ماڵتا''ـن نەخۆشییەکەیان نییە و دەرمانی ناپێویستیان بۆ نەخۆشییەکە وەرگرتووە.