رووداو- تەندروستی
توێژینەوەیەکی زانکۆی هەڵ لە بەریتانیا دەریدەخات وردە پلاستیکیان لەناو خوێنی مرۆڤدا دۆزیوەتەوە کە دەبنەهۆی گیران و رەقبوونی خوێنبەرەکان.
پڕۆفیسۆر جیناتا رۆچێڵ، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت ئەو وردە پلاستیکانەی لەناو خوێنی مرۆڤدا دۆزراونەتەوە، دەبنەهۆی هەوکردنی لوولە خوێنەکان، تێكدانی فرمانی مەیینی خوێن، گیران و رەقبوونی خوێنبەرەکان.
لە توێژینەوەکەی زانکۆی هەڵ لە بەریتانیا دەرکەوتووە، دەکرێت لەڕێگەی خۆراک و ئاوەوە وردە پلاستیک بچێتە ناو جەستە و پاشان بۆ رێڕەوی خوێن، بەمەش مەترسیی تووشبوون بە گیران و رەقبوونی خوێنبەرەکان زیاددەکات، کە هۆکارێكی جەڵتەی دڵ و مێشکە.
پڕۆفیسۆر جیناتا دەڵێت گەردەکانی پلاستیک لەنێو ژینگە هەن، هەموو کەسێك ئەگەری بەرکەوتنی لەگەڵیان هەیە، کە دەکرێت ببنەهۆی چەند مەترسییەک لەسەر تەندروستی، وەکو مەیینی خوێن، هەوکردنی لوولە خوێنەکان، لاوازبوونی بەرگری جەستە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ