رووداو - تەندروستی
ئەکادیمیای ئەمریکیی پزیشکانی منداڵان دەڵێت، یاریکردن لە ژینگەی کراوە بۆ منداڵان گرنگە، چونکە تەندروستی و دەروونیان باشتر دەکات.
ئەکادیمیای ئەمریکیی پزیشکانی منداڵان AAP دەریدەخات، ئەو منداڵانەی هەفتانە دوو جار لە ژینگەی پارک و گۆڕەپانە کراوەکاندا وەرزش و یاری دەکەن کەمتر تووشی دڵەڕاوکێ و ناڕێکییە دەروونییەکان دەبن، سەرۆکی کۆمەڵەکەش دەڵێت: ''لە هەر کەشوهەوایەک بێت گۆڕەپانی کراوە سوودی بۆ منداڵان دەبێت.''
دکتۆر مۆنیک جۆنا سۆیلۆ، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی منداڵان لە کۆمەڵەکە روونی دەکاتەوە، منداڵان حەز بە یاریکردن لە ناوچەی کراوە دەکەن و سوودی بۆ لایەنی دەروونی و جەستەیی منداڵ دەبێت، هەروەها پسپۆڕەکە رێنوێنیی دایک و باوکان دەکات، کە هەفتانە منداڵەکانیان بۆ پارکەکان ببەن.
تەنانەت پسپۆڕەکە دەشڵێت کە ئەو منداڵانەی پێیان نەگرتووە دەکرێت بە عەرەبانە بەنێو دارستان و پارکەکاندا پیاسەیان پێبکرێت، لەپێناو ئەوەی ئاشنابن بە دەنگی باڵندەکان، بۆنی گەڵا و گوڵەکانی نێو پاڕکەکە.
دکتۆر مۆنیک لێخوڕێنی پایسکیل لەنێو دارستان و پارکەکان بە رێگەیەکی کاریگەر دەزانێت بۆ سوودوەرگرتن لە لایەنی دەروونی و جەستەیی، بەڵام ئاگاداری دایک و باوکان دەکاتەوە کە دژەخۆر بۆ منداڵەکانیان بەکاربهێنن و بیانپارێزن لە شوێنی پیس بۆ پێشگیریکردن لە تووشبوون بە نەخۆشییەکان و هەستیاری.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ