پسپۆڕێکی هەناو: زۆرجار نەخۆش بە پێدانی ''دەرمانی بەدیل'' نەخۆشییەکەی خراپتر بووە

25-03-2025
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس لەبارەی ''دەرمانی بەدیل'' کە ئێستا لەنێو دەرمانخانەکان باوە، ئاشکرای دەکات، مەترسیی جیدی دروستدەکات و زۆرجار بە ئەنقەست دەرمانەکان دەدرێن بە نەخۆش.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 25-3-2025 د. محەممەد عومەر لەک، پسپۆڕی وردی نەخۆشییەکانی کۆئەندامی هەرس چیرۆکێک بۆ رووداو دەگێڕێتەوە لەبارەی وەرگرتنی دەرمانی بەدیل و دەڵێت: پێش چەند ساڵێک، نەخۆشێک هاتووە کە لێدانی دڵی رێک نەبووە، دەرمانێکیان بۆ نووسیوە بە ناوی بیزۆپڕۆڕۆڵ، دوای مانگێک نەخۆشەکە هیچ سوودێکی لە دەرمانەکە وەرنەگرتووە و تووشی قەبزی کردووە، دەرکەوتووە لەبری دەرمانی بیزۆپڕۆڕۆڵ، دەرمانی بیزاکۆدیلی دراوەتێ کە بە گوتەی ئەو پسپۆڕە، دەرمانەکە لە شێوە زۆر هاوتای یەکن.
 
د. محەممەد لەک دەڵێت: زۆرجار بەهۆی ناڕێکیی دەستنووسی پزیشکەکە، یاخود ناشارەزایی ئەو کەسەی دەرمانەکە بە نەخۆشەکە دەدات، ئەگەری هەڵە پێدانی دەرمان زۆر دەبێت و ''ئەوەی کە بووەتە دیاردە، بە مەبەست دەرمانەکان دەگۆڕدرێن''.
 
مەترسییەکانی گۆڕینی ناوی زانستیی دەرمان لە نەخۆش دەشێت ببێتەهۆی ئامانەی خوارەوە؛
 
- تێکچوونی لێدانەکانی دڵ
- هەناسەتەنگی
- زەردوویی
- خوێنبەربوونی ناوەکی
- سستبوونی ماسوولکەکان
- جەڵتە
- سەرئێشە
- سستبوونی گورچیلە 
- زیانگەیاندن بە جگەر
- سکچوون و رشانەوە
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.