د. کاوە حوسێن، پزیشكێکی کوردە پلەی یەکەم لە بۆردی عەرەبی لەبواری گورچیلە بەدەستدەهێنێت


رووداو- هەولێر 

پزیشکێکی پسپۆڕی کورد لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی لە بەدەستهێنانی بڕوانامەی بۆردی عەرەبی پلەی یەکەم بەدەستدەهێنێت.

د. کاوە حوسێن، بە بەدەستهێنانی بڕوانامەی بۆردی عەرەبی دەبێتە پسپۆڕی نەخۆشییەکانی گورچیلە و پلەی یەکەمی بەدەستهێناوە. 

د. کاوە حوسێن پێشتر هەڵگری بۆردی عەرەبی بووە لە پسپۆڕی هەناوییدا و چەندین ساڵە لە نەخۆشخانەی شار کاردەکات، ئێستا توانی بۆردی عەرەبی لە نەخۆشییەکانی گورچیلە بە پلەی یەکەم لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی بەدەستبهێنێت.