بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی هەولێر: نەخۆشیی تەبەق لەنێو ئاژەڵان بڵاوبووەتەوە

25-02-2025
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی

د. مامەند محمد قادر، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی هەولێر رایدەگەیێنێت، نەخۆشیی تەبەق لە ناحیەی بەحرکەی سەر بە قەزای عەینکاوە بووەتە هۆی مردنی چەند سەر ئاژەڵێک لە قەزاکە و هۆکارەکەی بۆ ئەوە دەگەڕێنێتەوە کە خاوەن ئاژەڵەکان ڤاکسینیان دژی نەخۆشی تەبەق بۆ ئاژەڵەکانیان نەکردووە. 
 
د. مامەند دەڵێت، ئەو بودجەیەی کە لەلایەن وەزارەتی کشتوکاڵ دابینکراوە بۆ کڕینی ڤاکسین کەمە و ناتوانن رێژەی پێویستی ڤاکسین بۆ ئاژەڵان دابین بکەن. 
 
د. بیلال عومەر مەوەلوود، لێپرسراوی بنکەی ڤێتێرنەریی عەینکاوە، دەڵێت؛ ئەمساڵ بەشی 15 هەزار سەر مەڕ ڤاکسینیان بۆ دابین کراوە کە خۆیان نزیکەی 30 بۆ 40 هەزار سەر مەڕ لە سنوورەکەیان هەیە، بێ لە رەشە وڵاخەکان کە هەر نەکوتراون و ڤاکسینەکە بەشی نەکردووە. 
 
د. بیلال دەڵێت، ئێستا ڤاکسینی نەخۆشییەکە لە کۆمپانیا و کلینیکە تایبەتەکانیش نەماوە و بەم هۆیەوە نەخۆشییەکە مەترسیی بڵاوبوونەوەی زیاترە.  
 
لە سەرەتای ئەم مانگە نەخۆشیی تەبەق لەنێو ئاژەڵانی خواروو نێوەراستی عێراق بڵاوبووەتەوە. بە گوێرەی ئامارە سەرەتاییەکانی وەزارەتی کشتوکاڵی عێراق نزیکەی 700 ئاژەڵ مردار بوون.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.