رووداو - تەندروستی
ئەمڕۆ د. دەشتی دزەیی کۆچی دوایی کرد، د. پشتیوان سادق لەبارەی د. دەشتی دزەییەوە گوتی، ئەو ژمارەیەکی گەورە بووە لە شاری هەولێر و لەسەر دەستی، بە هازاران کەس شیفایان وەرگرتووە و ئومێدبەخشیش بووە بۆ ئەوانەی بێئومێدبوون لە ژیان.
ئەمڕۆ لە لێدوانێکی رۆژنامەڤانیدا د. پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئایینیی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، بە نوێنەرایەتیی سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بەشداریان لە رێوڕەسمی بەخاکسپاردنی د. دەشتی دزەیی کردووە.
بەگوتەی پشتیوان سادق، لەسەر دەستی د. دەشتی دزەیی، سەتان دکتۆری باش پێگەیشتوون و خزمەت بە خەڵک دەکەن.
ئەمڕۆ شەممە 25-01-2025 دکتۆر دەشتی دزەیی، پزیشکی بەنێوبانگی هەرێمی کوردستان بۆ نەخۆشییەکانی دڵ و هەناو بە نەخۆشی کۆچی دوایی کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ