توێژینەوەیەک: ئەوانەی رۆژانە بڕی ئاسایی قاوە دەخۆنەوە، لە شێرپەنجەیەک بەدوورن
رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی کۆمەڵەی شێرپەنجە لە ئەمریکا ئاشکرای دەکات، خواردنەوەی بڕی ئاسایی قاوە لە رۆژێکدا ئەگەری تووشبوون بە شێرپەنجەی سەر و مل بە شێوەیەکی بەرچاو کەمدەکاتەوە.
توێژینەوەیەکە لە زانکۆی کالیفۆڕنیا لە ئەمریکا لەسەر 9 هەزار و 548 هەزار تووشبووی شێرپەنجەی سەر و مل و 15 هەزار کەسی تەندروست کرا و دەرکەوت، ئەوانەی رۆژانە سێ کووپ قاوەی پڕ لە کافاین دەخۆنەوە 17٪ ئەگەری تووشبوونیان بە شێرپەنجە کەم دەبێتەوە.
د. یوان چین، نووسەرێکی توێژینەوەکە دەڵێت، قاوەی بێ کافاینین کاریگەریی دژەشێرپەنجەی هەبووە، بەڵام مەرجی سەرەکی ئەوەیە کە رۆژانە بە رێژەیەکی ئاسایی بخورێتەوە.
بەگوێرەی ئامارەکانی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی NHS لە بەریتانیا، ساڵانە نزیکەی 13 هەزار تووشبووی شێرپەنجەی سەر و مل تۆماردەکرێن.
ئەگەر قاوەخۆریت دەبێت ئەم زانیارییانە لە بەرنامەی دکتۆر ئاراسەوە بزانیت؛