رێکخراوی گورچیلەپارێزی کوردستان: مەترسی لەسەر ژیانی پەککەوتووانی گورچیلە هەیە

24-12-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
ئاریان عەلی، سەرۆکی رێکخراوی گورچیلەپارێزی کوردستان
ئاریان عەلی، سەرۆکی رێکخراوی گورچیلەپارێزی کوردستان
A+ A-
رووداو - تەندروستی

سەرۆکی رێکخراوی گورچیلەپارێزی کوردستان رایدەگەیێنێت، یەکێک لە کێشە سەرەکییەکانی بەردەم ئەوانەی گورچیلەیان پەکیان کەوتووە و گورچیلەیان بۆ چاندراوە ئەوەیە کە دەرمانەکانیان گرانن، داوای هاوکاریی بەردەوامیشیان دەکات.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 24-12-2024 ئاریان عەلی، سەرۆکی رێکخراوی گورچیلەپارێزی کوردستان رایگەیاند، نەخۆش هەیە مانگانە لانیکەم پێویستی بە 200 دۆلار هەیە و هەر کەسێکیش چاندنی بۆ بکرێت نزیکەی 40 هەزار دۆلار تێچووەکەی دەبێت.
 
ئەمڕۆ سیمینارێک لەلایەن رێکخراوی گورچیلەپارێزی کوردستان سازکرا کە بۆ کەسایەتی و دەوڵەمەندەکانی هەڵەبجە بوو، تاوەکو کێشە و گرفتەکانی ئەوانەی گورچیلەیان بۆ چاندراوە دەربخرێن و گوێ لە ئاستەنگییەکانیان بگیرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.