نەخۆشنامە؛ نەخۆش هەبووە بەهۆی کۆنتڕۆڵنەکردنی شەکرەکەی، قاچی بڕاوەتەوە

24-11-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

نەخۆشنامەی ئەمجارە بە چیرۆکی دوو هاوژین دەستپێدەکات کە چوونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، سەرەڕای بەکارهێنانی دەرمان، پیاوەکە هەناسەتەنگییەکی تووندی تووشبووە و هاوژینەکەی گوتویەتی کە رۆژانە زیاتر لە سێ پاکەت جگەرە دەکێشێت. بەخاخیشی بەکاردەهێنا، بەڵام بە هۆکارێک؛ هیچ سوودی لێ وەرنەگرتبوو!
 
میوانی نەخۆشنامە دکتۆر باران جەمیل، پزیشکی دەرمانسازە و دەڵێت، ''زۆرجار نەخۆش بە هەڵە بەخاخ بەکاردەهێنێت کە سوودی لێوەرناگرێت، نەخۆش هەبووە وەکو عەتر دەرمانەکەی بەکارهێناوە''.
 
لەبارەی ئالوودەبوون بە بەخاخ دکتۆر باران جەمیل ئاماژە بەوەدەکات، ئالوودەبوون بە بەخاخ نییە، بەڵکو بەهۆی ئەوەیە کە بۆ نەخۆشیی درێژخایەن بەکاردەهێنرێت، نەخۆشەکە رادێت لە بەکارهێنانی بەردەوام، بۆیە وادەزاندرێت ئالوودەبووە.
 
ئەو پزیشکە دەرمانسازە هۆشداری دەدات لە دڵنیابوونەوە لە ماوەی بەسەرچوونی دەرمانی نێو بەخاخ و دەڵێت: ''ئەگەر ئێکسپایەر بێت، هیچ کاریگەرییەک لەسەر باشتربوونی نەخۆشەکە ناکات''.
 
بەشێکی قسەکان تایبەت بوون بە دەرزیی ئەنسۆلین، باران جەمیل گوتی، سەری دەرزییەکەی زۆر بچووکە و کەمترین ئازاری هەیە، بۆیە پێویست بە ترس ناکات لێی.
 
لە کۆتاییدا روونی دەکاتەوە، دەرزیی ئەنسۆلین بەکارنەهێندرێت، ئەوا شەکرەکە کۆنتڕۆڵناکرێت و دەشێت نەخۆش دووچاری قاچبڕینەوە بێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.