کۆمەڵەی جەڵتە لە ئەمریکا: جگەرە و نێرگەلە هۆکارن بۆ تووشبوون بە جەڵتەی مێشک
رووداو - تەندروستی
کۆمەڵەی جەڵتە لە ئەمریکا رایدەگەیێنێت، جگەرە، نێرگەلە و کحول هۆکارێکی سەرەکین بۆ تووشبوون بە جەڵتەی مێشک.
بەپێی کۆمەڵەکە، جەڵتەی مێشک پێنجەم هۆکاری گیانلەدەستدانە لە ئەمریکا و 80٪ـی هۆکارەکانیش دەتواندرێت رێگرییان لێبکرێت.
کۆمەڵەکە ئەم رێگەیانەی خوارەوە پێشنیازدەکات بۆ رێگری لە جەڵتەکە؛
- چالاکیی جەستەیی رۆژانە
- کێشڕێکی
- دوورکەوتنەوە لە دانیشتنی زۆر
- دوورکەوتنەوە لە جگەرە، نێرگەلە و کحول
- رێکخستنی کاتی خەو
سەرۆکی بەشی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار لە زانکۆی وەیک فۆڕێست دەڵێت: بەرزیی پەستانی خوێن، بەرزیی چەورییەکان و شەکری خوێن هۆکارە باوەکانی جەڵتەی مێشکن و پێویستە هەمیشە کۆنتڕۆڵبکرێن.
بەم شێوەیە بزانە کە کەسێک تووشی جەڵتەی مێشک بووە