زانکۆی کۆلۆرادۆ: بەخێوکردنی ئەسپ گوشاری دەروونی کەمدەکاتەوە

رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەکی زانکۆی کۆلۆرادۆ لە ئەمریکا دەریدەخات، بەخێوکردنی ئەسپ گوشاری دەروونیی دوای تووشبوون بە رووداوێکی کارەسەتبار کەمدەکاتەوە.

توێژینەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، نزیکەی 25٪ـی سەربازان و ئەوانەی لە جەنگ دەگەڕێنەوە تووشیی گوشاری دەروونی دەبن، رۆژانە بەسەربردنی چەند خولەکێک لەگەڵ ئەسپ، بەخێوکردن و پیاسەکردن لەگەڵی ئەم گوشارە دەروونییە کەمدەکاتەوە.
 
ئەندریا کوین، سەرپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت، ''دوای هەشت هەفتە ئەنجامەکانی ژیانکردن لەگەڵ ئەسپ دەبیندرێن و گوشاری دەروونی بەشێوەیەکی بەرچاو کەمدەبێتەوە''.
 
بە گوێرەی مایۆکلینیک، نەخۆشیی گوشاری دەروونی دوای کارەسات PTSD، لە هەندێک کەسدا دروست دەبێت کە تووشی رووداوێکی شۆکهێنەر، ترسناک یاخود مەترسیدار دەبن.