مەرجە تەندروستی و سەلامەتییەکانی قوتابخانە چین؟

24-09-2024
شکار رێبوار
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی تەندروستیی گشتی رایدەگەیێنێت، قوتابخانەکان شوێنی فێربوونی هەزاران قوتابی و خوێندکارن، بۆ ئەوەی خوێندکاران بخوێنن پێویستە ژینگەیەکی تەندروست دابینبکەین بۆ خوێندکاران و مامۆستایان ئەمەش بە چەند ستانداردێکی زانستی دەبێت. 
 
ئازاد حوسێن، بەکالۆریۆس لە تەندروستیی گشتی بە رووداوی راگەیاند، سەرەکیترین مەرجەکانی هەر قوتابخانەیەک پێویستە سەلامەتیی بینا و خۆراک و خواردنەوەکانی بێت.
 
ئازاد حوسێن ئەم مەرجە تەندروستی و سەلامەتییانەی خوارەوە باسدەکات؛
 
1- کوالێتیی بینای قوتابخانە: پێویستە لیژنەی سەلامەتی و ئەندازیاری دڵنیایی بدات لە گونجاویی قوتابخانەکە کە هیچ مەترسییەکی رووخان یان کەوتنی نییە.
 
2- نەبوونی هۆکاری برینداری و کەوتنی قوتابییان: واتە نابێت هیچ هۆکارێکی مەترسی برینداربوون و کەوتن هەبێت وەک رووکاری تیژ، شووشەی شکاو، قادرمە و پلیکانەی بەرزی بێ پەرژین.
 
3- دابینکردنی سیستمی هەوای جێگیری سارد و گەرمی بەشێوەیەک خوێندکار و مامۆستا ئاسوودەببن، دووربن لە نەخۆشکەوتن و چاودێریکردنی پلەی گەرمیی ژوور لەلایەن لیژنەی تەندروستیی قوتابخانەوە.
 
4- سیانەکردنەوەی کەموکوڕییەکان و کارەبایی قوتابخانە تاوەکو هیچ مەترسییەکی کارەبایی بوونی نەبێت.
 
5- دابینکردنی ئاوی خاوێن بۆ قوتابییان بەشێوەیەک گونجاو بێت لەڕووی تەندروستییەوە: وەکو دانانی بەڕاد و خاوێنکردنەوەی تانکی قوتابخانەکان، چونکە ئاوی ناخاوێن هۆکاری بڵاوبوونەوەی نەخۆشییە گوازراوەکانە.
 
6- دابینکردنی خۆراکی تەندروست لەنێو فرۆشگەی قوتابخانە: وەکو میوەی فرێش و شەربەتی فرێش و لەفەی هێلکە و ..هتد هەروەها قەدەخەکردنی خۆراکی فاستفوود و خواردنەوە گازییەکان.
 
7- پاککردنەوەی تەواوی قوتابخانە و باخچەی قوتابخانە تاوەکو قوتابی و مامۆستایان بەدووربن لە پێوەدانی مێروو و حەشەراتی زیانبەخش.
 
8- دابینکردنی توالێتی خاوێن و زاهی دەستشۆردن بۆ توالێتەکان.
 
9- پاکژکردنەوەی تەواوی قوتابخانە بە دەرمانی دژەمیکرۆب.
 
10- دروستکردنی لیژنەی تەندروستی و خاوێنی بەشێوەیەک چاودێریی قوتابخانە، فرۆشگە، خاوێنی قوتابییان و ژینگەی قوتابخانەکە بکات.
 
11- دانانی بۆکس و هەبوونی جانتا و پێداویستییەکانی فریاگوزاریی سەرەتایی و برینپێچی.
 
12- کردنەوەی خولی فریاگوزاریی سەرەتایی بۆ سەرجەم مامۆستایان لە پێناو پاراستنی گیانی قوتابییان.
 
13- پشکنین بۆ کارمەندان، ستافی فرۆشگە و چایخانەی قوتابخانەکان تاوەکو دڵنیاببینەوە کە ئەو کەسانەی خواردن ئامادەدەکەن و پێشکێشی دەکەن کەسانی تەندروستن و دوورن لە نەخۆشیی گوازراوە.
 
14- دانانی رێنمایی تەندروستی و هۆشیاری لە راڕەوەکان دەربارەی بایەخی دەستشووشتن، خۆپاراستن لە نەخۆشییە گوازراوەکان، مەترسییەکانی جگەرەکێشان، پاراستنی ژینگە و بایەخی پاراستنی ئاو... هتد.
 
15- دانانی هێماکانی خۆڕزگارکردن و راکردن لەکاتی دروستبوونی مەترسیی ئاگر و زەمین لەرزە و هەڵواسینی هێمای مەترسییەکانی کارەبا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دەربەندیخان

تەندروستیی دەربەندیخان داوای ئامێری نوێی شووشتنی گورچیلە دەکات

بەڕێوەبەری تەندروستیی دەربەندیخان رایدەگەیێنێت، داوای چوار ئامێری شووشتنی گورچیلەیان لە وەزارەتی تەندروستی کردووە و بە نووسراویش بەرزیان کردووەتەوە، رەزامەندییان لەسەر دراون، بەڵام تائێستا نەکڕدراون. جێگری بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستیی سلێمانیش دەڵێ، ساڵی داهاتوو داواکە دەدەنە وەزارەتی تەندروستی.