رووداو - تەندروستی
رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO رایدەگەیێنێت، لە سەرەتای ئەمسال تاوەکو ئێستا نزیکەی 30 تووشبووی نەخۆشیی 'ئاوڵەی مەیموون' لە ئەفریقا تۆمارکراون و زۆرینەیان لە کۆماری کۆنگۆی دیموکراتن.
رێکخراوەکە ئاماژە بەوەدەکات، لە سەرانسەری کیشوەری ئەفریقادا لە سەرەتای ئەمساڵەوە تاوەکو 15ـی ئەیلول، 29 هەزار و 342 تووشبوو دەستنیشانکراون و 812 کەسیش بەهۆی نەخۆشییەکە گیانیان لەدەستداوە.
هاوکات ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیرکردنی لە نەخۆشییەکان لە ئەفریقا ACDC دەڵێت، ژمارەی تووشبووان لەمساڵ بەراورد بە ساڵی رابردوو بەڕێژەی 79٪ بەرزبووەتەوە.
بە گوێرەی رێکخراوی تەندروستیی جیهانی WHO، بانکی نێودەوڵەتی تاوەکو ئێستا 128 ملیۆن و 89 هەزار دۆلاری بۆ 10 وڵاتی ئەفریقا بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتای کۆرۆنا دابین کردووە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ