هۆشداری دەرێتە ئەو هاوڵاتییانەی بە مەبەستی گەشتکردن روو لە یۆنان دەکەن

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دامەزراوەی تەندروستیی گشتیی نیشتیمانی لە یۆنان هۆشداری لە بەرزبوونەوەی رێژەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنا دەدات. 
 
بە گوێرەی ئەم دامەزراوەیە، ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنای جۆری 'FLiRT' لە ماوەی دوو هەفتەی رابردوو زیادیکردووە و زیاتر لە 600 تووشبووی ڤایرۆسەکە تۆمارکراون.
 
دامەزراوەکە رایدەگەیەنێت، پێشبینی دەکرێت لە ماوەی داهاتوودا کۆرۆنا زیاتر بڵاوبێتەوە ئەوەش بەهۆی زۆری ژمارەی گەشتیار و وەرزی پشوو لە ناوچەکە. 
 
دامەزراوەی تەندروستیی گشتیی نیشتیمانی لە یۆنان ئاماژە بەوەدەکات، دەبێت هاووڵاتییان لەکاتی بەکارهێنانی ئامرازەکانی گواستنەوە و لە شوێنە گشتییەکان رێکارە خۆپارێزییەکان بگرنەبەر. 
 
بە گوێرەی ناوەندی کۆنتڕۆڵ و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان CDC، ئەوانەی کە سەروو 65 ساڵانن گرووپی مەترسیدارن بۆ تووشبوون بە پەتاکان و دەڵێت، ڤاکسین وەربگرن.

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە