سکوڵی پزیشكی زانکۆی میشیگن: بەرزیی پەستانی خوێن تووشبوون بە جەڵتەی مێشک زیاددەکات

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەکی سکوڵی پزیشکیی زانکۆی میشیگن دەریدەخات، بەرزیی پەستانی خوێن هۆکارێکی گیران و پچرانی مولوولەکانی خوێنە لە مێشک و بەهۆیەوە جەڵتەی مێشک دروستدەبێت. 
 
توێژێنەوەکە ئاماژە بەوەدەکات، ئەگەر بەرزیی پەستانی خوێن بۆ ماوەیەکی زۆر کۆنتڕۆڵنەکرێت ئەوا ئەگەری تووشبوون بە جۆرە جیاوازەکانی جەڵتەی مێشک بەڕێژەیەکی بەرچاو زیاددەبێت. 
 
دکتۆر دیبۆرا لێڤین، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی مێشک و دەمار دەڵێت، ''ئەنجامەکانمان ئەوە پیشان دەدەن کە پێشوەختە دەستنیشانکردن و کۆنترۆڵکردنی بەردەوامی پەستانی خوێن زۆر گرنگە بۆ پێشگیریکردن لە جەڵتەی مێشک و خوێنبەربوونی مێشک''.
 
بە پێی ناوەندی کۆنتڕۆلکردن و پێشگیریکردن لە نەخۆشییەکان لە ئەمریکا، هەڵبژاردنی خواردن و خواردنەوە تەندروستەکان، رێککردنی کێش، ئەنجامدانی چالاکیی جەستەیی، جگەرە نەکێشان، دوورکەوتنەوە لە کحول و تووشبوون بە بەرزیی پەستانی خوێن کەمدەکەنەوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە