پسپۆڕێکی پێست چەند رێگەیەک بۆ زووچاکبوونەوەی شوێنی پێوەدانی مێشوولە پێشنیازدەکات

رووداو - تەندروستی

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لە کەنەدا چەند رێگەیەک بۆ زووچاکبوونەوەی برینی پێوەدانی مێشوولە ئاشکرادەکات.
 
د. جیتا یاداڤ، پسپۆڕ نەخۆشییەکانی پێست لە کەنەدا ئەم رێگەیانەی خوارەوە بۆ زووچاکبوونەوەی ئاوساوی و سووربوونەوەی شوێنی پێوەدانی مێشوولە رادەگەیەنێت بەم شێوانەی خوارەوە؛
 
1- بەکارهێنانی پارچەی زیپکە pimple patch و دانانی لەسەر شوێنی پێوەدانەکە؛
 
''خوران کەمدەکاتەوە و تەنانەت ئەگەریش بخورێت، ئەوا کەسەکە ناتوانێت بیخورێنێت، بەمەش پێشگیری لە هەوکردن و سووربوونەوەی زیاتر دەکرێت''.

 
2- بەکارهێنانی پارچەی هایدرۆکۆڵۆید بۆ شوێنی پێوەدانەکە؛
 
''نیشانەکانی هەوکردنەکە وەکو خوران، ئاوسان و سووربوونەوە کەمدەکاتەوە و دوای 24 کاژێر ئەنجامەکەی دەردەکەوێت''.

 
3- دانانی پارچە سەهۆڵێک بۆ ماوەی 10 خولەک لەسەر شوێنی پێوەدانەکە؛
 
''نیشانەکانی هەوکردنەکان کەمدەکاتەوە''

 
4- زۆرخواردنەوەی ئاو و خۆراکە دژەئۆکسێنەرەکان؛
 
''وادەکەن هەوکردنەکان کەمببێتەوە و خانەکانی جەستە زووتر چاکببنەوە، هەروەها ژینگەیەکی لەبار بۆ بەرگریی جەستە دروستدەکەن، بۆ ئەوەی کەسەکە لەئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییە گوازراوەکان بەدووربێت''.

 
لە کۆتاییدا رێنوێنیی هاووڵاتییان دەکات، نەچنە ئەو شوێنانەی مێشوولەی زۆری لێیە و لەژێر پەردەکوللەدا بخەون تەنانەت سپڕە و مادەی دژە مێشوولەش بەکاربهێنن بۆ ئەوەی لە مەترسیی تووشبوون بەو نەخۆشییە گوازراوانە بەدووربن کە بەهۆی مێشوولەوە دەگوازرێنەوە.