لە بەریتانیا دەرمانی کێشدابەزاندن بۆ چارەسەریی نەخۆشییەکانی دڵ پەسندکرا

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
ئیسماعیل خالس نادر
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

دەزگای رێکخستنی دەرمان و چاودێریی تەندروستی لە بەریتانیا رایدەگەیەنێت، دەشێت دەرمانی کێشدابەزاندن 'Semaglutide' بۆ کەمکردنەوەی مەترسیی نەخۆشییەکانی دڵ لە کەسانی قەڵەو بەکاربهێندرێت. 
 
ئەم دەزگایە ئاماژە بەوەدەکات، دەرمانی سیماگلوتاید بۆ کێشدابەزاندن بەکاردەهێنرێت، بەڵام دەکرێت ئیدی بۆ مەبەستی کەمکردنەوەی نەخۆشییەکانی دڵ و خوێنبەرەکان بەکاربێت. 
 
شیرلی هۆپەر، بەڕێوەبەری دەزگای رێکخستنی دەرمان و چاودێریی تەندروستی لە بەریتانیا دەڵێت، ''دەرمانەکانی کێش دابەزاندن دەتوانن بەشێکی سەرەکی بن لە بەرەنگاربوونەوەی قەڵەوی و نەخۆشییەکانی دڵ، بەڵام گرنگە بە شێوەیەکی تەندروست بەکاربهێندرێن''. 
 
بە گوێرەی دەزگاکە، پەسندکردنی دەرمانی کێشدابەزاندن بۆ نەخۆشییەکانی دڵ دوای ئەوە دێت کە لە نوێترین توێژینەوەیاندا بە بەشداری زیاتر لە 17 هەزار کەس دەرکەوتووە دەرمانی سیماگلوتاید ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ و جەڵتەی دڵ بەڕێژەی 20٪ کەمدەکاتەوە. 
 
بە پێی کۆمەڵەی دڵ لە بەریتانیا، نزیکەی دوو لەسەر سێی گەنجان لە بەریتانیا کێشیان زیادە و ئەگەری تووشبوونیان بە نەخۆشیییەکانی دڵ هەیە. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئاماژەیەک بۆ ئازاری گەدە کە نیشانەیەکی بەکتریای گەدەیە.

پسپۆڕێکی منداڵان: ''هەڵە دەستنیشانکردنی بەکتریای گەدە لە منداڵ کارەساتە''

پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی منداڵان ئاشكرای دەکات، زۆرجار بە هەڵە بەکتریای گەدە لە منداڵاندا دەستنیشاندەکرێت و دەرمانی ناپێویستی بۆ بەکاردێت، ''ئەمەش کارەساتە بۆ جەستەی منداڵەکە و داهاتووی''.