رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی ئەمریکی ئاشکرای دەکات، ئەو خۆراکانەی بڕێکی زۆر چەوری و کالۆرییان تێدایە توانای فێربوون و ئەزبەرکردن کەمدەکەنەوە.
توێژینەوەکە لە زانکۆی میشیگن لە ئەمریکا کرا و دەرکەوت، خۆراکە خێراکان، چپس و ئایکسرێم دەخۆن کە رێژەیەکی بەرزی کالۆری و شەکریان تێدایە، فەرمانەکانی مێشک و دەمارەخانەکان دەگۆڕن.
توێژەرانی توێژینەوەکە ئاشکرای دەکەن، ئەوانەی ئەو جۆرە خۆراکانە دەخۆن توانای فێربوون و یادگەیان لاواز دەبێت کە ئەوەش بەپێی تێپەڕبوونی کات تووشی لەبیرچوونەوەیان دەکات.
جگە لەمانەش کۆمەڵەی خۆراکی ئەمریکی ئاشكرای دەکات، ''خۆراکە خێراکان هەستی سۆزداری و توانای فێربوونی منداڵان کەمدەکەنەوە''.
منداڵ ئەگەر هەفتەی یەک ژەم خۆراکە خێراکان بخوات چی بەسەردادێت؟ دکتۆر ئاراس برادۆستی روونی دەکاتەوە
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ