پێشبینی دەکرێت تاوەکو 2040 رێژەی تووشبوون بە لەبیرچوونەوە لە بەریتانیا 40٪ زیادببێت

3 کاژێر له‌مه‌وپێش
شکار رێبوار
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

کۆمەڵێک بەساڵاچوو لە ناوەندێکی چارەسەر بۆ تووشبووانی لەبیرچوونەوە لە بەریتانیا شیاندنەوە وەردەگرن، هەر یەکێکیان هاوشێوەی منداڵێکی بچووک، دووبارە فێردەکرێنەوە، چونکە هیچیان بیر نەماوە.
 
بە گوێرەی ئامارەکانی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی لە بەریتانیا، ژمارەی تووشبووانی لەبیرچوونەوە زیادبووە، بەڵام کێشەی دەستنیشان نەکردنیان هەیە.
 
ساراجان کۆپمان، بەڕێوەبەری ناوەندی شیاندنەوەی تووشبووانی لەبیرچوونەوە دەڵێت: ''گەورەترین بەربەست و ئاڵنگاری کەڵەکەبوونی کارەکانی NHSـە، رەنگە پڕۆسەیەکی درێژخایەن بێت ئەمەش لێکەوتی لەسەر تووشبووانی نەخۆشییەکە دەبێت لەڕووی ئەو پشتگیری و چاودێرییانەی کە پێویستییان پێیەتی و وەری دەگرن''.
 
بە گوێرەی ناوەندی خزمەتگوزاریی تەندروستیی نیشتمانی لە بەریتانیا، لەبیرچوونەوە تێکچوونێکی دەمارییە و سەرەتا نیشانەکانی بە خەمۆکی و لەبیرچوونەوەی زانیارییەکان دەستپێدەکات تاوەکو دەگاتە پووکانەوە مێشک.
 
هەر بەپێی ناوەندەکە 'خواردنەوەی کحول، کێشانی جگەرە و نێرگەلە، شەکرە، خەمۆکی، قەڵەوی و بەساڵداچوون' دەکرێت رۆڵیان هەبێت لە ئەگەری دەرکەوتنی نیشانەکانی لەبیرچوونەوە.
 
ئامارەکان ئاشکرای دەکەن، 850 هەزار تووشبووی لەبیرچوونەوە لە بەریتانیا هەن کە تەنیا لە مانگی حوزەیرانی ئەمساڵ زیاتر لە 480 هەزار تووشبوو تۆمارکراون و پسپۆڕان بە پێویستی دەزانن کارێک بۆ ئەمە بکرێت و دەڵێن، هێشتا زۆرێک لە تووشبووان دەستنیشان نەکراون.
 
د. ئەلێکس ئۆسبۆرن، بەڕێوەبەری سیاسەت لە کۆمەڵەی ئەلزەهایمەر دەڵێت: ''پێشوازی لەو پێشکەوتنانە دەکەین کە لەگەڵ دەستنیشانکردنی لەبیرچوونەوە بەدەستهاتوون، بەڕاستی تیمی باش ئێمەی گەیاندە ئەم ئاستە، بەڵام ئێمە دەمانەوێت دەستنیشانکردنی نەخۆشییەکە زیاتر لە داهاتوودا ببینین، ئامانجی ئێستای ئێن ئێچ ئێس دوو لەسەر سێی تووشبووانی لەبیرچوونەوەیە کە هێشتا یەک لەسەر سێی خەڵکی ئینگلاند بەبێ چاودێری و پشتگیرین کە دەستنیشانکردن دەتوانێت ئەمانە بکات''.
 
توێژینەوەی زانکۆی کۆلێژی لەندەن لە بەریتانیا ئاشکرای دەکات، تاوەکو 2040، رێژەی تووشبوون بە نەخۆشییەکە 40٪ زیاددەکات.
بۆ ئەمەش داوادەکرێت ناوەند و پسپۆڕی زیاتر بۆ شیاندنەوەی تووشبووان تەرخانبکرێن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

پشکنینی خوێن

توێژینەوەیەک: بە پشکنینی یەک دلۆپ خوێن دەکرێت پێشبینی سەرهەڵدانی چەندین نەخۆشی بکرێت

توێژینەوەیەکی زانکۆی کوین ماری لە لەندەن دەریدەخات، بە پشکنینی پرۆتینەکانی نێو یەک دڵۆپ خوێن دەشێت پێشبینی نزیکەی 67 نەخۆش بکرێت، وەکو شێرپەنجەی خوێن، نەخۆشیی سییەکان و نەخۆشییەکانی دڵ.